کاروانی ئومێد لە غەززە هاوکاری خۆراکی منداڵەکان پێشکەش دەکات

کاروانی ئومێدی یارمەتی شیری وشکی پێشکەش بە زۆرێک لە خێزانەکانی غەززە کرد، کە زۆرێک لە کۆرپەکان لە ژێر هێرش و گەمارۆی رژێمی داگیرکەردا تووشی کێشەیەکی زۆر دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.
لە غەززە، کە رژێمی داگیرکەر خەڵکی تووشی برسێتی و بێبەشی و کۆمەڵکوژی و جینۆساید کردووە، خەڵک ناچارن ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک لە ڕیزی خۆراکدا چاوەڕێ بکەن تەنیا بۆ ئەوەی لقەیەک نان یان قاپێک خۆراکیان دەست بکەوێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە کار بۆ هاوکاریکردنی ناوچەکە دەکەن، زۆرینەی خەڵکی غەززە ناتوانن دەستیان بە خواردنی ڕۆژانە بگات، لەکاتێکدا نزیکەی ملیۆنێک کەس ڕووبەڕووی نەخۆشیی قورس بوونەتە کە ڕەنگە بەهۆی بەدخۆراکییەوە سەرهەڵبدات.
کاروانى ئومێد بە کارکردن بۆ گەیاندنی خۆراک بۆ منداڵان، بێتاوانترین تاکەکان لە قەیرانە قووڵەکەی غەززە، شیری وشکی گەیاندە ئەو کۆرپانەی کە بەهۆی برسێتی لاواز بوون.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە کاری خێرخوازی بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، "وەک کاروانی ئومێد دەزانین کە گەشەکردنی تەندروستانەی منداڵ تەنها بەرپرسیارێتی خێزانێک نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی هەموو مرۆڤایەتییە. ئێمە بەردەوامین لە ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کۆرپە، گەورەترین قوربانی شەڕی غەززە، بتوانن دەست بە ژیانەوە بگرن. بە دوعا و پشتیوانی ئێوە، بەردەوام دەبین لە گەیشتن بە منداڵەکان و دابەشکردنی هاوکارییەکان بە سەریاندا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەس.
لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.